سه‌مای فریشته
له گۆڤه‌ندی دوو ئه‌ستێره‌ی وێڵ و ته‌نیا
ئاسمان بوو به چراخان و
پۆل پۆل فریشته‌ی جریوه هاتنه سه‌ما
له گۆڤه‌ندی یه‌که‌م نیگاکه‌ی ئێمه‌شدا
کۆرپه‌یه‌کی دڵناسکی خۆشه‌ویستی هاته دنیا
به بێئارام خۆ ده‌بات و خۆ وێکدێنێ
دڵی منیش
له‌وی گه‌لێ بێئارامتر
رایده‌ژێنێ
رایده‌ژێنێ
رایده‌ژێنێ